Skip to the content

سێیەمین کۆنفرانسی زانستی یاسایی وەزارەتی داد بەڕێوەچوو

رۆژی پێنجشەممە ٢ی ئاداری ٢٠٢٣، بە چاودێری فەرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان سێیەمین کۆنفرانسی زانستی بە ئۆنلاین بەڕێوەچوو.
کۆنفرانسەکە لەلایەن ناوەندی توێژینەوەی یاسایی لە وەزارەتی داد، سازکرابوو کە تایبەت کرابوو بە لێکۆڵینەوە لە یاسای بەراوردکاری، و لەژێر  دروشمی( لێکۆڵینەوەی یاسای بەراوردکاری، کۆڵەکەی پەرەپێدانی سیستەمی یاسای نیشتیمانییە)، کە چوار دانیشتنی لە خۆگرتبوو.
لە کۆنفراسەکەدا ٢٣ توێژینەوە پێشکەش کرا کە لەلایەن پسپۆرانی هەرێمی کوردستان و عێراق و وڵاتانی عەرەبی و جیهانەوە ئامادە کرابوون.