Skip to the content

بڕیاری کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە وەقایعی کوردستان بڵاوکرایەوە

ڕۆژی سێشەممە، رێککەوتی ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٣، ژمارە (٣٠٥)ی ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاوکرایەوە.

لەو ژمارەیەی ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان دا بەردەوامبوونی حەوت ئەندام و هەڵبژاردنی دوو ئەندامی دیکەی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی بڵاو کراوەتەوە.

بەپێی بڕیارەکە کە لەلایەن د.هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانەوە واژۆ کراوە، هەریەک لە هەندرێن محەمەد، نەهرۆ سەلیم، ڕێزان حمەڕەشید، عەبدولسەمەد خضر، شێروان زرار، ئیسماعیل حەمەعەلی و سلێمان مستەفا لە کارەکەیان بۆ ماوەی پێنج ساڵ بەردەوام دەبن و هەریەک لە عەلی ساڵح و کامەران نەشئەت وەکو ئەندامی نوێی ئەنجومەنی کۆمیسیاران لە لایەن پەرلەمانی کوردستانەوە هەڵبژێردراون و بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە کارەکەیان بەردەوام دەبن.

ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان ڕۆژنامەی فەرمی هەرێمی کوردستانە و لە لایەن وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەردەکرێت .

دەتوانن لەم لینكەوە ناوەڕۆكی ئەو ژمارەیەیی ڕۆژانامەكە بخوێننەوە:

https://cutt.ly/MOJ-305