Skip to the content

هەواڵەکان

وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی: ڕووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی بووینه‌ته‌وه‌ و چاكسازیمان ئه‌نجام داوه‌

له دوو ساڵی ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆیەمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كێك بووه‌ له‌و وه‌زاره‌تانه‌ی چاكسازیی گه‌وره‌ی له‌ بوارى کارگێڕی ئه‌نجام داوه‌، ئه‌وه‌ش به‌شێكه‌ له‌ كارنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ ئه‌نجامدانی چاكسازیی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتین له‌ هه‌موو وه‌زره‌ته‌كان ده‌گرێته‌وه‌.

وەزارەتى کار ئەو چالاکییانەى بڵاو کردەوە کە لەم کابینەیە لە بەرژەوەندى کرێکاران ئەنجامیان داون

کوێستان محەمەد وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئەمڕۆ پەیامێکى ئاراستەى چینى کرێکاران کرد بە بۆنەى ١ى ئایار ڕۆژى جیهانى کرێکاران و دواى پیرۆزبایی، چەندین کار و چالاکى و هەوڵدانى وەزارەتەکەى لە کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ خزمەت و لە بەرژەوەندى کرێکاران بڵاو کردووەتەوە.

وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی: تا نەمانى پەتاى کۆڕۆنا پێویستە نازى کرێکاران و بنەماڵەکانیان هەڵگرین

به‌ بۆنه‌ی ١ی ئایار ساڵڕۆژی جیهانیی كرێكاران، کوێستان محەمەد وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە پەیامێکدا بڵاوى کردەوە کە ئەمساڵ لەبەر ئەو بارودۆخە تەندروستییە ناهەموارە ناتوانن وەك پێویست یادی كرێكاران بكەنەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوه‌ش وەك نەریتێكی هەمیشەییان ئەم ڕۆژە لە سەرجەم كرێكارانی جیهان بە گشتی و كرێكارانی كوردستان بە تایبەتی پیرۆز دەكەین.

وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی ، لەگەڵ ڕۆب واڵەر ،کونسوڵی گشتیی ویلایەته یەكگرتووەكانی ئەمەریكا كۆبۆوه

رۆژی ٢٠٢١/٤/٥ کوێستان محمد ، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و زەکیە سید صالح بریکاری وەزارەت ،سەردانی کونسوڵگەری گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایان كردو لەگەڵ ڕۆب واڵەر ،کونسوڵی گشتیی و ستافی باڵای کونسوڵگەری کۆبوونەوە.

وەزیری کارو کاروباری کۆمەلایەتی رۆژی 8 مارسی پیرۆز کرد

ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/8 خاتوو کۆێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەلایەتی لە دیوانی وەزارەت لە مەراسیمێکدا یادی ھەشتی مارسی لەگەل ژنان و ئافرەتانی وەزارەتدا کردەوە،

وەزیری کاروکاروباری کۆمەلایەتی لە شاری ھەولێر ھەردوو مانگی سوری عێراقی و ئیماراتی بەسەر کردەوە.

ئەمڕۆ سێ شەممە 2021/2/23 خاتوو کوێستان محمد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی سەردانی مانگی سووری عیراقی کرد و لەلایەن هاورێ احسان سەرۆکی مانگی سور و سەرپەشتیاری مانگی سوری عیراقی لە هەرێمی کوردستان ، سەرۆکی مانگی سوری ئیماراتی لقی هەولێر و سەرۆکی مانگی سوری تورکی لقی هەولێر پێشوازی لێ کرا.

وەزیری کاروکاروباری کۆمەلایەتی بەشداری کرد لە خولێکی یەکەی جێندەری وەزارەت

ئەمرۆ یەک شەممە 2021/2/21 خاتوو کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەلایەتی لە ھۆتێل بێست اربیل بەشداری کرد لە خولێکی راھێانی جێندەری بۆ کارمەندان و فەرمانبەران ی وەزارەتی کار.

وەزیری کاروکاروباری کۆمەلایەتی پێشوازی کرد لە رێکخراوی یونسێف

ئەمرۆ چوارشەممە 2021/2/17 کوێستان محمد وەزیری کار و کاروباری کۆمەلایەتی پێشوازی کرد لە بەرێزان (زەریمە یازانۆڤ) و (سامان سوعود) لە بەشی سیاسەتی کۆمەلایەتی رێکخراوی یونسێف.

وەزیری دادی عێراق سەردانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کرد

ئەمڕۆ سێ شەممە 2021/2/2 خاتوو کوێستان محمد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پێشوازی کرد لە سالار عبدالستار وەزیری دادی حکومەتی فیدرالی عێراق و وەفدی یاوەری و دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان.