Skip to the content

وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی ، لەگەڵ ڕۆب واڵەر ،کونسوڵی گشتیی ویلایەته یەكگرتووەكانی ئەمەریكا كۆبۆوه

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی ٢٠٢١/٤/٥ کوێستان محمد ، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و زەکیە سید صالح بریکاری وەزارەت ،سەردانی کونسوڵگەری گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایان كردو لەگەڵ ڕۆب واڵەر ،کونسوڵی گشتیی و ستافی باڵای کونسوڵگەری کۆبوونەوە.

له كۆبوونەوەكەدا وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی چەندین بابەتی گرنگی خستەڕوو لەوانه هۆكارەكانی زیادبوونی رێژەی بێ كاریی و چۆنیەتی چارەسەرکردنی و بنیادنانی سەنتەرێک بۆ شیاندنەوە و چارەسەرکردنی ئەو کەسانەی ئاڵودەی ماددە ھۆشبەرەکان دەبن و ئاماژەی به بەرنامەو پلانی وەزارەت كرد لەم رووەوه.

لەلایەكی دیكەوه وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی ، باسی لەوه كرد كه وەك وەزارەت دەیانەوێت لەداهاتوودا زیاتر گرنگیی به چاکسازیەکان، شەڵتەرەكان، سەنتەرەکانی ئۆتیزم ،منداڵانی سەرشەقام ، بدەن ئەمەش له رێگەی دروستكردنی شوێنی گونجاوتر و شیاوتر بۆ ئەم چینانەی کۆمەڵگه.

له بەرامبەردا کونسوڵگەری گشتی سوپاسی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی كرد بۆ ئەو سەردانەیان و داواکاریی و پێشنیارەکانیان خستەڕوو بۆ هەماهەنگی و هاوکاری نێوانیان، بە مەبەستی گەیاندنی زۆرترین خزمەت بەسێکتەرەکانی پەیوەست بە وەزارەت، هەروەها ئامادەیی خۆیان دەربڕی کە لەداهاتوودا بەپێی پێویستیی وەزارەت و توانای دارایی کونسوڵگەریی هاوکار و هەماهەنگ دەبن لەگەڵ وەزارەتدا.