Skip to the content

وەزیری کاروکاروباری کۆمەلایەتی بەشداری کرد لە خولێکی یەکەی جێندەری وەزارەت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ یەک شەممە 2021/2/21 خاتوو کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەلایەتی لە ھۆتێل بێست اربیل بەشداری کرد لە خولێکی راھێانی جێندەری بۆ کارمەندان و فەرمانبەران ی وەزارەتی کار.

لە وتەیەکی کورتدا خاتوو کوێستان دەست خۆشی لە رێکخراوی ئێمە کرد کە درێژە بەم جۆرە خولانە بدەن بۆ ھەولدانی زیاتری یەکسانی جێندەری، ھەروەھا باسی لە رۆلی ژنان و ئافرەتانی کرد لە دوای دەست بەکار بوونی کە چەندین بەرێوەبەری بەشەکانی وەزارەت لەلایەن ژنان و ئافرەتان بەرێوە دەبرێ و شان بە شانی پیاوان کاری خۆیان دەکەن و لە کۆتایی وتەکەی دا ھیوای سەرکەوتنی بۆ بەشداربوان خواست لە خولەکەدا.

شایەنی باسە ئەم خولە لەلایەن یەکەی جێندەری وەزارەت و بە ھاوکاری رێکخراوی ئێمە بەرێوە دەچێت ماوەی پێنج رۆژ دەخایەنێت لە ژێر ناوی راھێنانی کارمەندانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەلایەتی دەربارەی ئاوێتەکردنی یەکسانی جێندەری لە ناو ئیش و کاری بوارەکانی وەزارەت لە کۆتایی خولەکەدا باشترین بەشدار بوو دیاری دەکرێت بۆ ئەوەی لە شوێنی کارەکەی خۆی ھەمان خول بۆ فەرمانبەران بکاتەوە وەک راھێنەر.