Skip to the content

کوێستان محمد بەشداریکرد لەکۆبونەوەیەکی تایبەت بە پاراستنی ماف

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/١/٢٦ خاتوو کوێستان محمد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بەشداری کرد لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پاراستنی ماف لە هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری کار ووتەیەکی پێشکەش کرد و هەموو ئامادەیەکی خۆی نیشان دا بۆ چەسپاندنی ماف و جەختی کردەوە لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی هەموو لایەک بۆ چەسپاندن و بەرەو پێشبردنی هەموو مافەکانی هاوڵاتیان بە پێی یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان و مافەکانی مرۆڤ ، شایەنی باسە ڕێکخراوی هارتلاند ئەلایەنسی نێودەوڵەتی لە درێژەی پڕۆژە و کارە هاوبەشەکانی لەگەڵ کونسوڵگەری گشتی شانشینی هۆڵندا پڕۆژەی پاراستنی ماف و بەهێزکردنی چاودێری و پاراستنی مافی مرۆڤ لە کوردستاندا هارتلاند لەم پڕۆژەیەدا لە نزیکەوە کار دەکات لەگەڵ هەر یەک لە پەرلەمانی کوردستان ، وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، داواکاری گشتی ، وەزارەتی ناوخۆ ، دەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤ ، بە مەبەستی زیاتر برەودان و چەسپاندنی مافی مرۆڤ و زیادکردنی چاودێری و وەڵامدانەوەی دەزگا پەیوەندی دارەکان بۆ پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ.

ئامانج لەم دیدارە بریتیە لە ناساندن و ڕاگەیاندنی پڕۆژەی پاراستنی ماف هەروەها کۆکردنەوەی سەرجەم لایەنە پەیوەندی دارەکان تایبەت بە پاراستن و چاودێری مافەکانی مرۆڤ پێکەوە بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون و هەماهەنگی و کاری هاوبەش لە داهاتوودا.