Skip to the content

سێ نەخۆشخانەی تایبەت بە نەخۆشانی دەروونی دەکرێنەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ  بە ئامادەبوونی کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی، لە دیوانی وەزارەتی تەندروستی واژۆیان کرد لەسەر ڕێنمایی تایبەت بە کردنەوەی سێ نەخۆشخانە بۆ نەخۆشانی دەروونی  تایبەت بە ژنان لە (هەولێر، سلێمانی و دهۆک) .
دوا بەدوای واژۆ کردنەکە هەریەک لە وەزیری تەندروستی و وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی تیشکیان خستە سەر گرنگیی کردنەوەی ئەم نەخۆشخانانە کە بۆ یەکەم جارە لە ھەرێمی کوردستاندا دەکرێنەوە .