Skip to the content

وەزیری کار خەڵاتی رێزلێنان بە خێرخوازیکی شاری هەولێر دەبەخشێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رێکەوتی ٢٠٢٢/٤/١١ خاتوو کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە دیوانی وەزارەت،  پێشوازی کرد لە  حاجی کامەران نانەکەلی ، کەسایەتی  خێرخوازی شاری  ھەولێر، کە ھاوکاری و دەستگیرۆیی خەڵکی ھەژار و کەم دەرامەتی پارێزگای هەولێر دەکات، وەزیری کار دەست خۆشی لە حاجی کامەران نانەکەلی کرد و  خەڵاتی رێزلێنانیشی پێ بەخشی.