Skip to the content

چۆنیەتی کارکردن و ھەماھەنگی نێوان ڕێکخراوەکان و وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی گفتوگۆی لەبارەیەوە کرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٤/١٩  (زکیە سید صالح) بریکاری وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی سەرپەرشتی کۆبوونەوەی تایبەت بە کارکردن لەگەڵ ڕێکخراوەکان کرد بە بەشداری  بەڕێوەبەرانی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی و ئامادەبوونی نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی (Unisef, UNHCR).
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆو بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ کرا لەسەر چۆنێتی کارکردن و ھەماھەنگی نێوان ڕێکخراوەکان و وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی،
لە کۆتاییدا ڕاسپاردە و بڕیاری پێویست بەم بابەتە دەرکرا بۆ ئەوەی لە داھاتوودا شێواز و میکانیزمی کارکردن دیاری بکرێت بە پێی یاسای خزمەتی شارستانی و بەرزەفتەکانی فەرمانبەران.