Skip to the content

دوو قوتابی چاکسازی گەوران، بە پلەی نایاب و زۆرباش زانکۆ تەواو دەکەن

ھەولێر، ھەرێمی کوردستان ، عێراق(GOV.KRD)  رۆژی سێشەممە ٢ی ئابی ٢٠٢٢،  کوێستان محەمەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی  بەشداری کرد لە  ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی .
لە ڕێوڕەسمەکەدا وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان کرد و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەوەی کە ئەو قوتابیانە لەناو چاکسازی گەوران دا بروانامەی زانکۆیان بەدەست ھێناوە .
پاشان خەڵات بەسەر قوتابییە دەرچووەکاندا دابەش کرا  کە دوو قوتابی توانیان بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بەشەکانی کارگێڕی کار و ژمێریاری بە پلەی نایاب و زۆرباش لە سەر ئاستی زانکۆ لە بەشەکە خۆیان بە دەست بهێنن. 
بۆ خوێندنی ساڵی ٢٠٢١ -٢٠٢٢،  لە پۆلی یەکی بنەرەتی تا زانکۆ ، ١٦٥ قوتابی لەناو چاكسازیی گەوران  بەشداریی پرۆسەی خوێندنیان کردووە کە ٢٤ یان قوتابی زانکۆ بوون .