Skip to the content

سەنتەری ئۆتیزم لە شاری کۆیە دەکرێتەوە

کۆیە/ ھەولێر ، ھەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ڕۆژی دووشەممە ١ی ئابی ٢٠٢٢، کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بە یاوەریی یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی ھەولێر و شاندێکی دیوانی وەزارەت، بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و  گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی کۆیەی بەسەرکردەوە.

ئامانج لەم سەردانە بۆ کردنەوەی سەنتەری ئۆتیزم بوو لە شاری کۆیە، کە یەکەمین جارە سەنتەری ئۆتیزم لەو شارەدا بکرێتەوە. ئەوەش لە پێناو خزمەتکردن و چارەسەرکردنی 
ئەو منداڵانەی ئۆتێزمیان ھەیە.

ھەر لەو چوارچێوەیەدا وەزیر  ناحیەی تەقتەقی بەسەرکردەوە لە لایەن ئاسۆ مستەفا، بەڕێوەبەری ناحیە پێشوازی لێکرا، کە تێیدا سەنتەری کاروباری کۆمەڵایەتی لە تەقتەق بەسەرکرایەوە و لە نزیکەوە کاروبارەکانی هەڵسەنگێنران.