Skip to the content

بریکاری وەزارەتی کار لەگەڵ شاندێکی یەکێتی ئەورووپا کۆبۆوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٥/٢٣  زەکییە سەید ساڵح بریکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ، پێشوازی کرد لە شاندێکی یەکێتی ئەورووپا .
ئامانج لەم سەردانەی شاندەکە بۆ ھەڵسەنگاندنی ئیش و کارەکانی ڕێکخراوی یونیسێف و ILo لەگەڵ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارو چالاکییەکانی ھەردوولا بوو، ھەروەھا باسیان لە ھەماھەنگی زیاتر کرد و ،  بیرو ڕای پێویست ئاڵوگۆڕ کرا بۆ کارەکان لەداھاتوودا .