Skip to the content

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی لە نوێنەرایەتیی حکوومەتی ھەرێم کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە بەختیار حاجی بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری پەیوەندییەکان و بەدواداچوون لە نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێم کرد.

لە دانیشتنێکدا لەگەڵ کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی باس لە هەماهەنگیی نێوان هەردوو وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی فیدراڵی و هەرێم و ڕۆڵی نوێنەرایەتیی هەرێم کرا و لە لایەکی تر باس لە میکانیزمی زوو ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان کرا و بڕیاردرا بە بەستنەوەی وەزارەتی کار بە نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێم لە بەغدا لە ڕێگەی سەکۆی ئەلیکترۆنییەوە بکرێت.