Skip to the content

وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی منداڵانی خاوەن پێداویستیی تایبەتی دهۆكی بەسەركردەوە

کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ڕۆژی سێشەممە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، سەردانی شاری دهۆكی كرد.

لەو بەسەرکردنەوەیەدا، سەردانی قوتابخانەی ھەندرێنی کرد کە زیاتر لە ٧٠ قوتابی خاوەن پێداویستیی تایبەت تێیدا دەخوێنن و لە نزیکەوە لە ڕەوش و گوزەرانی خوێندکارەکانی کۆڵییەوە.

لە بەشێکی دیكەی ئەو سەردانەدا باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی سەنتەری کۆمەڵایەتی و پاراستنی منداڵانی بەسەرکردەوە.

دواتر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و سیستەمی یەك پەنجەرەی بەسەر کردەوە کە خزمەتێکی زۆر بە ھاووڵاتییان لە کەمکردنەوەی ڕۆتین و زوو بەڕێکردنی مامەڵەکانیان دەكات.

هەر لەسەر داوای فەرمانبەران، کۆبوونەوەی تایبەتی لەگەڵ سەرجەم خانمانی ناو بەڕێوەبەرایەتییەکە کرد و گوێبیستی داواکارییەکانیان بوو و گفتوگۆی پێویست لەسەر كاروبارەكان كران.