Skip to the content

وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-‏‎ ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی شوباتی ٢٠٢٣، کوێستان محمد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی پێشوازی لە کلاوس شترایشەر، کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
ئامانج لە سەردانەکەی گفتووگۆ و ئاشنابوون بوو بە ئەرک و بەپرسیاریەتییەکانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لە سێکتەرە جیاوازەکانی بەڕێوەبردنی چاکسازییەکان، کارودەستەبەری کۆمەڵایەتی، چاودێری کۆمەڵایەتی و قەرزی بچووک.
وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی سوپاس و ستایشی ئاراستەی کونسوڵگەری ئەڵمانیا و ڕێکخراوی GIZ کرد بەرامبەر بە هەماهەنگی و پشتگیری بەردەوامیان کە پێشکەشی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی دەکەن.