Skip to the content

ئەنجومەنی باڵای پاراستنی منداڵان بەرنامەیەکی باشی بۆ خزمەتی منداڵان پێیە

ڕۆژى سێشەممە، ٧ى ئادارى ٢٠٢٣، کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، پێشوازی لە شاندێكی ڕێكخراوی یونیسێف بە سەرۆكایەتیی ئەدیل خیدر، بەڕێوەبەری گشتیی یونیسێف بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا کرد.

لەو دیدارەدا گفتوگۆیەكی چڕوپڕ لەسەر چالاكییەكانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ پاراستنی مافی منداڵ و هاریكاری و هەماهەنگیی یونیسێف خرایە ڕوو. شاندی یونیسێف ئاماژەیان بەو بەرنامەی وەزارەت كرد كە ئەمساڵ زیاتر لە ساڵانی پێشوو، بەرنامەیەكی باش بۆ چالاككردنی سەنتەرەكانی منداڵان و بۆ كەمكردنەوەی ئازارەكانی منداڵ لە بوارە جیاجیاكاندا دانراوە.

وەزیری کار و کاروبارى کۆمەڵایەتی تیشكی خستە سەر سەرجەم ئەو لایەنانەی كە پێویستە خزمەتی منداڵی پێ بكرێت؛ هەروەها باسی بەرنامە و پلانی ئەنجومەنی باڵای پاراستنی منداڵ كرا، كە ئەمساڵ بەرنامەیەكی باشی بۆ خزمەتكردنی منداڵ لە سەرجەم بوارەكاندا بەدەستەوەیە.