Skip to the content

بریکاری وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەلایەتی پێشوازی لە رێکخراوی خۆراکی جیھانی کرد

رۆژی یەکشەممە ٢٦ی ئاداری ٢٠٢٣، زەکیە سەید صاڵح، بریکاری وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی پێشوازی لە رێکخراوی خۆراکی جیھانی (WFP) کرد.
ئامانج لە سەردانی شاندەکە واژۆکردنی پەراوی لێک تێگەیشتن (LoU) بوو لە نێوان وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و بەرنامەی خۆراکی جیهانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان لە سەر جێبەجێکردنی هاوکاری دامەزراوەیی لە هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژی بەرنامەی خۆراکی جیھانی ( ٢٠٢٠ -٢٠٢٤).
ئامانجی گشتی پڕۆژەکە بەفەرمیکردنی هاوکاری و دامەزراندنی چوارچێوەیەکی هەماهەنگی تەکنیکییە لە نێوان بەرنامەی خۆراکی جیهانی و وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستانی عێراق و لایەنەکانی ئەم یاداشتی لێکتێگەیشتنە بریتییە لە دڵنیابوونەوە لەوەی کە تا ساڵی ٢٠٢٤ "گرووپە لاوازەکان و هەژاران"، لەوانەش منداڵان، لاوان، ژنان، بەساڵاچووان، کەمئەندامان و ئاوارە ناوخۆییەکان سوودمەند بن لە دەست ڕاگەیشتنێکی دادپەروەرانە بە سیستەمی پاراستنی کۆمەڵایەتی.