Skip to the content

لیژنەی وردبینی و پێداچونەوە بە دۆسیەکانی تاقانەکانی جینۆساید کۆتایی بە کارەکانی هێنا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەكشەممە ٢٠٢١/٤/١٨ پاڵپشت بە یاسای ژمارە ۲ ی ساڵی ۲۰۲۰ (یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازات و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان- عێراق) و ئاماژە بە فەرمانی وەزاری ژمارە ۲٥۷ لە ڕێکەوتی ۲٨ / ١ /٢٠٢١ تایبەت بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ وردبینی و پێداچوونەوە بە دۆسیەی تاقانەکانی جینۆساید لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، لیژنەکە لە ڕێکەوتی ۳۱/١/٢٠٢١ دەست بەکار بوو، دوای نزیکەی دوو مانگ کارکردن، لە ڕێکەوتی ٦/٤/٢٠٢١ لیژنەکەی وەزارەت کۆتایی بە ئەرک و کارەکانی خۆی هێنا و دوا ڕاپۆرت و کۆنووسی لێژنەکەیان پێشکەشی عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کرد.