Skip to the content

وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان پێشوازی لە كەسوكاری شەهیدانی كیمیابارانی بالیسان دەكات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٤/٦ عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، وەزیری كاروباری شەهیدان وئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە ژمارەیەک لە کەسوکاری شەهیدانی کیمیابارانی بالیسان كرد ولە دیدارێکدا تیشک خرایە سەر مێژووی قوربانیدانی دۆڵی بالیسان بە گشتی، کە ڕژێمی بەعس لە ۱٦ی نیسانی ۱۹٨۷ دانیشتووانیسڤیلی دۆڵی بالیسان و گوندەکانی شێخ وەسانان، کانی بەرد، بێراوە، شیرە، خۆران، دەراس، توتمە، بالۆکاوا، بێڕوو، خەتێ و سپیلکە-یکیمیاباران کرد و لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر شەهیدی لێ کەوتەوە.

هەر لە دیدارەکەدا وەزیری کارووباری شەهیدان و ئەنفالکراوان جەختیلەسەرجێبەجێکردنی یاسای چاکسازی و بەدیهێنان و چەسپاندنی دادپەروەری لە دۆسیەکانی بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی کردەوەلەکوردستان.لەکۆتایی دیدارەکەدا کەس وکاری شەهیدانی بالیسان خۆشحاڵی و پشتیوانی خۆیان بۆهەوڵەکانی وەزارەت دووپات کردەوەبۆ چاکسازی و پاکسازی کردن لە لیستی بەرکەوتووان و گەڕانەوەی ماف بۆ کەسانی شایستە و بەرکەتووانی ڕاستەقینەی کارەساتەکە.