Skip to the content

وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان پێشوازیکرد لە شاندێکی قەزای چەمچەماڵ

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ سێشەممە 2021/2/2 بەڕێز وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان پێشوازی کرد لە شاندێکی ئیداری قەزای چەمچەماڵ بە سەرپەرشتی بەڕێز قایمقامی قەزای چەمچەماڵ و بەڕێوەبەری نا‌‌حیەی ئاغجەلەر و بەڕێوەبەری کاروباری شەهیدانی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەری مۆنیۆمێنتی ئەنفال و سەرۆکی رێکخراوی مانەوە بۆ شەهیدان و ئەنفال.

لە دیدارێکدا خزمەتی زیاتری کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان جەختی لەسەر کرایەوە و پێداویستییەکانی مۆنۆمێنت و بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان و گەڕەکی ئاسودەی چەمچەماڵ تاوتوي کرا کە دانیشتوانەکەی بریتین لە کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان لةسنوري چه مچه مال و گةرميان.