Skip to the content

وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان پێشوازی کرد لە کەسوکاری شەهیدانی ئەشکەوتی دەکانی دەڤەری مزوری

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ سێشەممە 2021/2/16 عبدللـە حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان پێشوازی کرد لە خانەوادەو کەس و کاری شەهیدانی ئەشکەوتی دەکان لە قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک.

ئەشکەوتی (دەکان )دەکەوێتە دەڤەری مزوری لە پارێزگای دهۆک لە رێکەوتی 18 /8 /1969 لە لایەن رژێمی بەعسەوە ئەشکەوتەکە سۆتێندرا تیایدا (77) هاوڵاتی دانیشتووی گوندی دەکانی قەزای شێخانی تیاسوتان لە ژن و منداڵ و گەنج و پیر .

وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان رایگەیاند کە هەموو هەولێک ئەدەین بۆ خزمەتکردنی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی کوردستان بە گشتی و زیندووهێشتنەوەی یـــادو یادەوەری ئەو شەهیدانە لە بیرۆ زیهنی گەلەکەماندا.