Skip to the content

شاندێکی وەزارەت سەردانی دەستەی لێکۆڵینەوەو کۆکردنەوەی بەڵگەکانیان کرد.

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ شەممە 2021/3/13 شاندێكی وەزارەتی كاروباری شەهيدان و ئەنفالكراوان بەسەر پەرشتی (بەرەڤان حەمدی) بريكاری وەزارەت و بە ياوەری (نەوشيروان شەريف) سەردانی دەستەی لێكۆڵينەوەو كۆكردنەوەی بەڵگەكان و چارەسەركردنيان كرد (هيئة التحقيق و جمع الإدلة و المعالجة)لەشاری دهۆك... لەلايەن حاكم ئەيمەنی سەرۆكی دەستەو فەرمانبەرانی فەرمانگەكەوە بە گەرمی پێشوازی كران، لەكۆبونەوەيەكدا لەگەڵ سەرۆكی دەستە، شاندەكەی وەزارەت دەستخۆشيان لە ئيش و كارەكانی ڕابردوويان كرد لە لێكۆڵينەوە و كۆكردنەوە و شيكردنەوە و ئەرشيف كردنی بەڵگەو ڕووداوو تاوان و كۆمەڵكوژی و جينۆسايدی ئێزدييەكان بەدەستی داعش بە شێوازێكی باڵای زانستی و ياسايی، لەپاش بەسەر کردنەوەی بەشەکانی دەستەکه وشێوازی تۆمارکردنی داتاو زانیارییەکان و بە ئەلیکترۆنیکردنیان و پاراستنیان، شاندەکەی وەزارەت کۆی پرۆسەکەیان بە سەرەتایەکی زانستی باش و بەهێز لەقەڵەمدا بۆ بەكارهێنانی ئەو بەڵگە و دۆکیۆمێنتانە لەداهاتودا لە دادگا نێودەوڵەتييەكان بۆ خزمەتكردنی ئەو كەيسە مرۆيی و یاساییە و بە سزاگەياندنی ئەنجامدەرانی بەپێی ياساو ڕێكەوتننامە نێودەوڵەتييەكان..لەکۆتاییدا هەموو پشتگیری و پشتیوانیەکی وەزارەتیان بۆ سەرۆکی دەستەو ئیش و کارو خزمەتەکانی دەستەکەیان دووپات کردەوە و جەخت لەسەر هەماهەنگی زیاترکرایەوە لەگەڵ دەستەی باڵای جینۆساید و (یونیتاد‌)و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنیان بۆ خواستن.