Skip to the content

وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان پێشوازی لە پەرلەمانتارێكی پەرلەمانی كوردستان كرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەكشەممە ٢٨/٣/٢٠٢١ عبدالله حاجی محمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە شاخەوان ڕەئوف بەگ، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان کرد. لە دیدارەکەدا باس لە کارەکانی وەزارەت و خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری شەهیدان کرا و لەمبارەیەشەوە هەوڵە بەردەوامەکانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بەرز نرخێنرا.