Skip to the content

بایەخ بە سندووقی ھاوکاری بۆ کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان دەدرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان(GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ۲۹ ی ئابی ۲۰۲۲، شاندێکی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان بە مەبەستی تاوتوێکردنی ڕەهەندەکانی وەبەرهێنان لە گەرمیان سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کرد.

لە دیدارێکدا ھەوڵەکانی وەزارەت بۆ باشتر خزمەتکردنی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان لە ڕێگەی گەشەپێدان و پەرەپێدانی سێکتەری وەبەرھێنان لە چوارچێوەی یاساو ڕێنماییە کارپێکراوەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان تاوتوێکرا، و تیشک خرایە سەر گرنگی و بایەخی سندووقی پشتگیری و ھاوکاری کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان و قوربانییانی کۆمەڵکوژی جینۆساید لە ھەرێمی کوردستان.

جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، پشتیوانی خۆی دووپاتکردەوە، بۆ ئەو پرۆژانەی لە سنوورەکە بۆ خزمەتی کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانییانی سیاسی ئەنجامبدرێت.