Skip to the content

پێنجەمین لیستی ناوی زیندانیانی سیاسی ڕادەگەیەندرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، پێنجەمین لیستی ناوی زیندانیانی سیاسی کە  منحەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت ڕادەگەیەنێت.
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان رایدەگەیەنێت، لەسەر بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ژمارە ١٩٦١ لە ڕێکەوتی ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، و نووسراوی وەزارەتی کاروباری شەهیدان بە ژمارەی ١٩٤ لە ڕێکەوتی ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ و ڕەزامەندیی وەزارەتی دارایی و ئابووری بە ژمارەی نووسراوی ٦١٥١ لە ڕێکەوتی ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١، بڕیار دراوە بە خەرجکردنی منحەی مانگانەی ٢٨٧ زیندانی سیاسی.
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراون، ڕاشیدەگەیەنێت کە  بە مەرجێک ئەو کەسانە دەتوانن سوودمەند بن لە ڕێگەی بایۆمەترى و بەڵێننامەی دادنووس بیسەلمێنن کە هیچ مووچە و مینحەیەکی تریان نییە و یان هەڵبژاردن لە نێوان منحەی زیندانیانی سیاسی و مووچەی تر.