Skip to the content

کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا سەردانی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- عەبدوڵڵا حاجی مەحموود وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە ئۆلیڤیێ دیکۆتینی، کونسوڵی فەڕەنسا و شاندی یاوەری کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢١ی تەمووزی ٢٠٢٢، عەبدوڵڵا حاجی مەحمود وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان، لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە ئۆلیڤیێ دیکۆتینی، کونسوڵی فەڕەنسا و شاندی یاوەری کرد. 

لەو دیدارەدا کە ڕاوێژکار و بەرڕوەبەری گشتیی دیوان و بەرێوەبەری گشتیی خزمەتگوزاری ئامادەی بوون، باس لە پەیوەندیی لەمێژینەی ھەردوو گەل و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و فەڕەنسا کرا؛ ھەروەھا وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان باسی لە ڕۆڵی فەرەنسا لە قۆناغە ھەستیارەکاندا و ھاوکاری و پشتیوانیی گەلی کوردستان کرد، ھەر لە ساڵی ١٩٩١ و بڕیاری ژمارە (٦٨٨)ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ فەراھەمکردنی ناوچەی دژە فڕین و دواتریش شەڕی تیرۆریستانی داعش و کێشە سیاسییەکانی عێراق.

ھەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی ئەو پەیوەندیانە و زیاتر برەودان بۆ خزمەتکردنی قوربانیانی گەلی کوردستان و کەسوکاری شەھیدان کردەوە. 

پاشان باس لە چارەسەری بریندارانی پێشمەرگە و کەمئەندامانی پێشمەرگە کرا. لە بەرانبەردا کونسوڵی فەڕەنسا و شاندی یاوەری بەڵێنی ھاوکاریی تەواویان دا.