Skip to the content

وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان و سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر کۆبوونەوە

هەولێر،هەرێمی کوردستان(GOV.KRD) ڕۆژی دووشەممە ۱۷ی تشرینی یەکەمی ۲۰۲۲,  سیروان عەزیز, بەڕێوەبەری گشتی دەستەی گشتی بۆ بەڕێوەبردن و وەبەرهێنانی داهاتەکان سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێریان کرد و  لەلایەن عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی و پێشوازی کرا.
لە دیدارێکدا جەخت لەسەر هەماهەنگی هەردوو وەزارەت بۆ ئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان کە دواجار لە خزمەتی وەزارەت و کەسوکاری شەهیداندا بێت.
سەرۆکی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند، درێغی ناکەین لە خزمەتکردنی خانەوادەی شەهیدان و هاوکارو هەماهەنگی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەبین بۆ کارئاسانیکردن لە ئەنجامدانی پڕۆژەکانی بواری وەبەرهێنان بە پێی پەیوەندی.