Skip to the content

ژمارەیەک پەرلەمانتار سەردانی وەزارەتی کاروباری شەھیدانیان کرد

ھەولێر، ھەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) رۆژی سێشەممە رێکەوتی ۲٥ی تشرینی یەکەمی ۲۰۲۲، عەبدوڵا حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان، پێشوازی لە شاخەوان رەئوف، و رزگار حەمەنەگڕەیی و بەڵێن ئیسماعیل و ئەبوبکر ھەڵەدنی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا گفتوگۆکرا لەسەر چەند پرس و دۆسیەیەکی تایبەت بە خزمەتگوزارییەکانی کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و ڕزگاربووانی شاڵاوەکانی ئەنفال.
وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان، تیشکی خستە سەر دوایەمین کاری لیژنەکانی چاکسازی و ڕوونکردنەوەی پێویستی پێشکەش بە پەرلەمانتارانی کوردستان کرد لەسەر کۆی خزمەتگوزارییەکانی وەزارەت بۆ کەسوکاری شەھیدان.