Skip to the content

کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لەسەر جینۆسایدی فەیلییەکان بەڕێوەدەچێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- رۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ١٦ی تشرینی ٢٠٢٢، بەرەڤان حەمدی، بریکاری وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، بە یاوەریی سکرتێری دەستەی جینۆسایدی وەزارەت، پێشوازی لە دکتۆر عەبدولڕەحمان کەریم دەروێش، سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاریی کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی جینۆسایدکردنی فەیلییەکان کرد.

لەو دیدارەدا گفتوگۆ لەسەر هەماهەنگیی وەزارەت بۆ کاری هاوبەش کرا، کە بڕیارە لەژێر چاودێریی سەرۆک بارزانی، کۆنفرانسی جینۆسایدی فەیلییەکان لە رێکەوتی ٤ی٤ی ٢٠٢٣ ئەنجام بدرێت.

تاوانی جینۆسایدی كوردانی فەیلی یەكێكە لە دڕاندانەترین تاوانەكان، ڕژێمی بەعس، بە دیاریكراوی لە سەرەتای ساڵانی هەشتاکان ئەنجامی دا و لە شوێن و جێگەی خۆیانی دوورخستنەوە، تەنیا لەبەر ئەوەی کورد بوون.