Skip to the content

ھەماھەنگی لەسەر دۆسیەی ونبووان و منداڵە ونبووەکان دەکرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی سێشەممە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، عبداللـە حاجی محمود، وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان، سەردانی وەزارەتی دادی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی کرد و لەلایەن فەرسەت ئەحمەد وەزیری داد پێشوازی کرا.

لە دیداره‌که‌دا گفتوگۆ کرا لەسەر چەند پرسێکی پەیوەندیدار کە جێگەی بایەخی ھەردوولا بوو، بەتایبەت دۆسیەی ونبووان و ونکراوان.
ھەر له‌ کۆبوونەوەکەدا وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان جەختی کردەوە کە لە ئەگەری ئامادەکاری بۆ دەرکردنی ھەر یاسایەکی فیدڕاڵی پێویستە ڕەچاوی مافی قوربانیانی ھەرێمی کوردستان بکرێت، چونکە شەھیدانی جینۆسایدکراوی کارەساتەکانی کیمیاباران و ئەنفال و ئێزدییەکان، نابێت بە ونبوو ھەژمار بکرێن، بەڵکو ئەوانە ونکراون و پێویستە ڕەچاوی حاڵەتی یاسایی و ماف و ئیمتیازاتەکانی تریان بکرێت.

لە کۆتایی دیدارەکەدا ھەر دوولا ھاوڕابوون لەسەر یەکخستنی ھەوڵ و بۆچوونەکان و ئامادەکاری بۆ دامەزراندنی بۆردی ونبوان لە ھەرێمی کوردستان پاڵپشت بە نووسراوی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران.