Skip to the content

کار بۆ هێنانەوەی ڕووفاتی ئەنفالکراوانی گوندەکانی قەزای چەمچەماڵ دەکرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٨ی ئەیلولی ۲۰۲۲، عەبدوڵا حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان لە دیوانی وەزارەت پێشوازیکرد لە کەسوکاری جینۆسایدکراوان و نوێنەرانی ۲٥ گوندی سنووری ناحیەکانی ( ئاغجەلەر، بناری خاڵخاڵان، ناوشوان، شێخ بزێنی) لەقەزای چەمچەماڵ.

لە دیدارێکدا  نوێنەر و کەسوکاری جینۆسایدکراوان داوایان لە وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان کرد کە ڕووفاتی ئەو  ۱۷۱ شەهیدەی کە لە پزیشکی دادی بەغدا ھەڵگیراون بەشکۆوە بگەڕێندرێتەوە بۆ زێدی خۆیان و بەخاک بسپێردرێن.

لەبەرامبەردا وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند کە وەزارەتمان ھەموو ڕێکارەکانی تەواو کردووە بۆ ھێنانەوەی ڕووفاتەکان، و پشتگیری و پشتیوانی دەربڕی بۆ داواکەیان.