Skip to the content

وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کۆماری هندستان لە هەرێمی کوردستان کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان،عیراق (GOV. KRD)رۆژی سێشەممە رێکەوتی ۱٤ی شوباتی ۲۰۲۳، عەبدوڵا حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراون پێشوازی لە سوبهاش کاین، کونسوڵی کۆماری هیندستان لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا باس لە هەماهەنگی زیاتری نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری هیندستان کرا و تیشک خرایە سەر خزمەتگوزاریيەکانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان.
پاشان کونسوڵی گشتی هیندستان جەختیکردەوە لە پشتیوانی تەواویان بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان کە بەمەبەستی چارەسەری تەندروستی و خوێندن سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن.