Skip to the content

لیستێکی دیکەی زیندانیانی سیاسی بۆ مووچەی بەردەوام ڕادەگەیەندرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئاماژە بە فەرمانی وەزاریمان ژمارە ۷٥ لە ڕێکەوتی 12ی كانوونی دووەمی 2023، تایبەت بە خەرجکردنی مینحەی ٦۱٦ زیندانیکراو و گیراوی سیاسی و کە هیچ مووچەی دیكەیان نییە، بەپێی یاسای چاکسازی، وردبینی و پێداچوونەوە و پاککردنەوە لە دۆسییەکانیان کراوە، سەردانی بەرێوەبەرایەتیی کاروباری زیندانیە سیاسیبەکان بکەن بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی وەرگرتنی منحەی مانگانەیان. بە ڕەچاوکردنی ئەم خاڵان:
1- ئەو بەڕێزانەی کە ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە، يان پێويستيان به شاهید هەیە، بەڵێننامەی شاهیدەكان تەواو بكەن دوای تەواوکردنیان، سەردانی بانکی ناوبراو بکەن.
2- ئەو زیندانییە سیاسییانەی کۆچی دواییان کردووە، وارسەکانیان ڕێکارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینیی بەرکار تەواو بکەن، بۆ وەرگرتنی مینحەکەیان.
3- ئەوانەی لەم لیستەدا ناویان هاتووە و مووچەى دیكەیان هەيه، لە ماوەی یەک مانگدا ئاگادارى بەڕێوەبەرایەتیی كاروبارى زيندانيیە سياسيیەكان بكەن كە مینحەى زيندانیی سياسى وەرناگرن و مووچەکەی تریان هەڵدەبژێرن.

بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان