Skip to the content

بۆ دڵنیابوون لە وردییەتی دیاریکردنی چارەنووسی ونبووان وەزیری شەهیدان تاقیگەی پشکنینی DNA بەسەرکردەوە

ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ۱ی ئاداری ۲۰۲۳، عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و سەرۆکی بۆردی یەکلاکردنەوەی چارەنووسی منداڵە ونبوەکانی هەڵەبجە، بە یاوەریی ڕاوێژکارانی وەزارەت، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی لێکۆڵینەوە و بەڵگەکانی تاوانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد و لەلایەن لیوا تاریق، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێم و ئەندامی لیژنەی بۆردی یەکلاکردنەوەی چارەنووسی منداڵە ونبوەکانی هەڵەبجە و ئەفسەرانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییەوە پێشوازی کران.

مەبەستی سەردانەکە بینینی ئامێرەکان و ئاگاداربوون بوو لە توانستی تاقیگەی پشکنینی DNA ی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان .دواتر لەلایەن ستافی تاقیگەکەوە ڕوونکردنەوەی پێویست لەسەر چۆنییەتیی کارکردنیان و شێوازی بەکارهێنانی ئامێرەکان درا.