Skip to the content

هەواڵەکان

مۆڵەتی كنە و پشكنینی چوار ناوچەی شوێنەواریی بە چەند زانكۆیەكی جیهانی درا

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار: "كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان و جەنابی سەرۆك وەزیران، بایەخێكی تایبەتی بە شوێنەوارەكان داوە و لە كارنامەی كابینەكەشدا ئەو بایەخە بە گرنگییەوە ڕەنگی داوەتەوە."

هەولێر.. بە گوژمەی 700 ملیۆن دینار دەست بە جێبەجێكردنی سێ پڕۆژە كرا

ساسان عەونی: ئەم سێ پرۆژەیەی گەڕەكەكانی نازناز و كوێستان بە 700 ملیۆن دینار جێبەجێ دەكرێن و ئێستاش بە گوژمەی زیاتر لە سێ ملیار دینار نزیكەی 30 پڕۆژەی دیكە لە شاری هەولێر لە بواری جێبەجێكردندان

پڕۆژەی ئاوەڕۆی لوولەیی بۆ شارۆچكەی پیرمام جێبەجێ دەكرێت

بە مەبەستی خزمەتكردنی زیاتری دانیشتووانی شارۆچكەی پیرمام، پڕۆژەیەكی ئاوەڕۆی لوولەیی لە شارۆچكەكە جێبەجێ دەكرێت و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش بڕیاری دا بە خەرجكردنی بڕی 14 ملیۆن دینار بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكە.

ساسان عەونی: خزمەتگوزاری دەگەیەنینە هەموو ئەو شوێنانەی هەرێمی كوردستان كە پێویستییان بە پڕۆژە هەیە

وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار: هاووڵاتییانی خۆشەویستی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە هەر شار و گەڕەك و شارۆچكەیەكی كوردستان پێویستی بە خزمەتگوزاری هەبێت، بەوپەڕی لەخۆبووردەییەوە هەوڵ دەدەین خزمەتگوزاریان پێ بگەیەنین، چونكە ئەوە ئامانجی حكومەتی هەرێمی كوردستانە

بڕیار درا بە خەرجكردنی 132 ملیۆن دینار بۆ تەواوكردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سۆران

له‌ پێناو خزمەتكردنی زیاتری  شاری سۆران، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی 132 ملیۆن دینار بۆ تەواوكردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی 499 ملیۆن دینار بۆ دروستكردنی تۆڕی ئاوەڕۆ لە سلێمانی

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی بڕی زیاتر لە 499 ملیۆن دینار بە مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی دروستكردنی تۆڕی ئاوەڕۆ بۆ شەقام و كۆڵانەكانی جیاكراوەی (212)ی كەرتی 8ی ئابڵاخ لە شاری سلێمانی.

هەولێر.. بڕی 380 ملیۆن دینار بۆ پەرەپێدانی سێكتەری ئاوی خواردنەوە خەرج كرا

بە مەبەستی پەرەپێدانی سێكتەری ئاو و نۆژەنكردنەوەی پڕۆژەكانی ئاوی خواردنەوە لە شاری هەولێر، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری خەرجكردنی زیاتر لە 380 ملیۆن دیناری دا بۆ جێبەجێكردنی 14 پڕۆژەی تایبەت بە ئاو لە شاری هەولێر

ساسان عەونی: دەبێت بە میكانیزمێكی نوێ و كاتێكی دیاریكراو مامەڵەی هاووڵاتییان ڕایی بكەن

پەیامی سەرۆكی حكوومەت بۆ فەرمانبەران بریتییە لە زیاتر خزمەتكردن و خێرا ڕاییكردنی مامەڵەی هاووڵاتییان و كەمكردنەوەی ڕۆتین لە سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان.

حكوومەت ڕەشنووسی پاراستنی سامانی ئاو ئامادە دەكات

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، ڕەشنووسی داڕشتن و دانانی بەرنامە بۆ پاراستنی سامانی ئاویان لە هەرێمی كوردستان ئامادە كرد و ئەمڕۆ دوا خوێندنەوەی بۆ كرا.

شارەوانیی زاخۆ دەستیكرد بە جێبەجێكردنی پڕۆژەیەكی گەورەی خزمەتگوزاری

شارەوانیی زاخۆ دەستیكرد بە جێبەجێكردنی پڕۆژەیەكی گەورەی خزمەتگوزاری كە پێكهاتووە لە دروستكردنی قەنتەرە و شەقام و ئاوەڕۆ و كۆنكرێتكردنی ژماره‌یه‌ك كۆڵان، كە ئەو پڕۆژەیە سوودی زۆری بۆ دانیشتووانی چەند گەڕەكێكی زاخۆ دەبێت