وهزيرى شارهوانى و گهشتوگوزار: سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام فەرمان بە وەزارەت و دامودەزگەكانی حكومەت دەكات كە لە هەر جێگەیەك خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتییان پێویست بێت، دەبێت دامودەزگەكانی حكومەت لەو شوێنانە بن بۆ گەیاندن و جێبەجێكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری.
هەواڵەکان
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار چهند ڕێنماييهكى تایبەت بە بانگەشەی هەڵبژاردن دهركرد
لەپێناو پاراستنی شوێنی گشتی و ڕاگرتنی پاكوخاوێنی و تێكنەدانی سیمای شارەكان، وهزارهتى شارهوانى و گهشتوگوزار چهند ڕێنماييهكى دهركرد.
بە گوژمەی زیاتر لە 3 ملیار دینار بەردی بناغەی هەشت پرۆژەی خزمەتگوزاری لە قوشتەپە داندرا
ساسان عهونى: ئەركی سەرشانمانە خزمەتی هاووڵاتییان بكەین و كار و دەستكەوتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەر شوێنێك كە پێویستی بە خزمەتگوزاری هەبێت، بەردەوام دەبێت.
پرۆژەی دانانی سەرەبلۆك و دروستكردنی شەقام به دريژيى 44 كيلۆمهتر لە ههشتی حەسارۆك دەستی پێ كرد
وهزيرى شارهوانى و گهشتوگوزار: زیاتر لە چوار هەزار و ٢٠٠ پارچە زەوی لەم پرۆژە نوێیەدا شەقام و سەرەبلۆكیان بۆ دروست دەكرێت.
وهزيرى شارهوانى و گهشتوگوزار: پرۆژەی ئاوی قوشتەپە بە گوژمەی زیاتر لە 189 ملیار دینار جێبەجێ دەكرێت
ساسان عەونی: ٥٥ هەزار كەس لەو سنوورە فراوانە له پرۆژهى ئاوى قوشتهپه سوودمەند دەبن و كێشەی ئاو بە تەواوەتی چارەسەر دەكات و مەترسيی وشكبوونی دەیان بیری دیكەی ئاو لە گوندەكان نامێنێت.
كێشەی زەویی سندووقی لە سنووری گەرمیان چارەسەر كرا
به فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كێشەی زەویی سندووقی لە سنووری ئیدارەی گەرمیان چارەسەر دەكرێت.
پرۆژەی ئاوی قوشتەپە و دەوروبەری بە 189 ملیار و 670 ملیۆن دینار جێبەجێ دەكرێت
پرۆژەی ئاوی قوشتەپە و دەوروبەری، یەكێكە لە پرۆژە گەورە و ستراتیژییەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بودجەكەی بۆ تەرخان دەكرێت و سەرچاوەی ئاوەكەی لە زێی بچووك لە سنووری گوندی قەشقە دابین دەكرێت.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و شاندێكی جایكای ژاپۆنی پرۆژهی ئاوهڕۆی ههولێر تاووتوێ دهكهن
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێكردنی ئەو پرۆژانەی بۆ شاری هەولێر بە گرنگ زانی و جەختیشی لەسەر هەر جۆرە هاوكاری و پاڵپشتییەكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی و هەماهەنگییەكان لەگەڵ ئاژانسەكەدا دووپات كردەوە.
حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێك له بهرژهوهنديى هاوبەشانی ئاو دەردەكات
كرێی بەستنی پێوەری ئاو لە سەنتەری شارەكان له ٤٥ هەزارەوە بۆ ٢٠ هەزار و لە قەزا و ناحیەكانيش بۆ ١٠ هەزار دینار كهم كرايهوه.