Skip to the content

هەواڵەکان

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی نەخشەدانانی ئاوەدانیی هەولێر دەكات

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی نەخشەدانانی ئاوەدانیی هەولێر دەكات.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەڕێوەبەرایەتیی پەرەپێدانی توانای مرۆیی بەسەر دەكاتەوە

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەڕێوەبەرایەتیی پەرەپێدانی توانای مرۆیی بەسەر دەكاتەوە.

وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بۆ خێراتركردنی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م شاره‌وانییه‌كان كۆبووه‌وه‌

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی لەسەر كۆنووسێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دا و جەخت لەسەر خێراتركردنی پرۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەر دەكاتەوە.

وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار پرۆژه‌ی دووسایدی گه‌زنه‌ى به‌سه‌ر كرده‌وه‌

وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار پرۆژه‌ی دوو سایدی گه‌زنه‌ى به‌سه‌ر كرده‌وه‌, كه‌ شه‌قامێكی دوو سایده‌ و درێژییه‌كه‌ی زیاتر له‌ سێ كیلۆمه‌تر ده‌بێت, ڕێگه‌ی سه‌ره‌كیی هه‌ولێر- دهۆك پێكه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه. به‌ ته‌واوبوونيشى جه‌نجاڵيى هاتوچۆ له‌و شوێنانه‌ كۆتايى پێ دێت.

بە گوژمەی 20 ملیار دینار پرۆژەی دروستكردنی چەند شەقامێك جێبەجێ كرا

رۆژه‌كه‌ پێكهاتووە لە دروستكردنی شەقامێكی 60 مەتری و چەندین شەقامی دیكەی 30 مەتری لە سنووری كۆمەڵگەی تەناهی لە پارێزگەی دهۆك، وێڕای ئاسانكاريی هاتوچۆ، سیمایەكی جوانتر بەو شارەوانییە دەبەخشێت.

وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست كۆبووه‌وه‌

ساسان عه‌ونی: له‌ چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڕێنماییەکانی سەرۆکوەزیران، کار بۆ به‌ هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ده‌كه‌ین.

 

لە كابینەی نۆیەمدا لە نەمانگەكانی شارەوانیی هەولێر نزیكەی 800 هەزار دار و گوڵ بەرهەم هێنراون

كۆی گشتیی چاندنی دار لەو ماوەیەدا بريتى بووه‌ له‌ ٣٦١ هه‌زار و ٤٨ دار، کۆی گشتیی چاندنی گوڵيش لەو ماوەیەدا بريتى بووه‌ له‌ ٤٢٣ هه‌زار و ٤٠٠ گوڵ.

به‌ گوژمه‌ی ملیارێك و 133 ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌كی پاڵاوگه‌ی ئاو له‌ گه‌رمیان جێبه‌جێ ده‌كرێت

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار, به‌ ملیارێك و 133 ملیۆن دینار، پرۆژه‌یه‌كی پاڵاوگه‌ی ئاو له‌ گه‌رمیان جێبه‌جێ ده‌كات.

له‌ هه‌ولێر ئاماده‌كارییه‌كانی ڕێگریكردن له‌ دروستبوونی لافاو ده‌ست پێ ده‌كات

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه‌ سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌ ستراتیژییانه‌ی له‌ ساڵانی ڕابردوو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی لافاو ئه‌نجام درابوون و بڕیار درا هه‌موو ڕێكارێكی یاسایی به‌رانبه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ بگیرێته‌ به‌ر كه‌ ده‌بنه‌ هۆكاری دروستبوونی لافاو.

 

بڕیارێكی سەرۆكی حكومەت لەبارەی بەناوكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون جێبەجێ دەكرێت

بڕیارێكی سەرۆكی حكومەت لەبارەی بەناوكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون جێبەجێ دەكرێت.