Skip to the content

هەواڵەکان

سەرۆكی حكوومەت بە چوار ملیار دینار گرفتی ئاوی سلێمانی و چەمچەماڵ چارەسەر دەكات

رێژەی بەرهەمهێنانی ئاو لە 1500 مەتر سێجای ڕۆژانەوە بۆ 3200 مەتر سێجا بەرز دەكرێتەوە

شارەوانیی دهۆك ژمارەیەك پرۆژەی جۆراوجۆر بە زیاتر لە 76 ملیار دینار جێبەجێ دەكات

وێڕای قەیرانی دارایی، سەرۆكایەتی و بەڕێوەبەرایەتییە شارەوانییەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە سەرجەم شار و شارۆچكەكان بەردەوامن لە جێبەجێكردن و پرۆژەی نوێ بەمەبەستی خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتییان، پرۆژەكانیش جۆراوجۆرن و ئەولەویەتیش بۆ ئەو پرۆژانەن راستەوخۆ پێویستی هاووڵاتییان، وەك ئاو و ئاوەڕۆ و دروستكردنی شەقام و نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردن و خاوێنكدرنەوە و ژینگەسازی و فراوانكردنی رووبەری سەوزایی.