Skip to the content

هەواڵەکان

بە ئامادەبوونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان پرۆژەی بەخشین راگەیەندرا

ڕۆژی دووشەممە 29/3/2021 بە ئامادەبوونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پرۆژەی بەخشین لە شاری هەولێر راگەیەندرا كە پرۆژەكە لەلایەن سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و بە هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی (AOO) جێبەجێ كراوە و ژمارەیەكی زۆر بۆكسی بەخشینی جلوبەرگ و پێڵاوی بەكارهاتوو وەك پرۆژەیەكی هاوكاری و ژینگەپارێزی دانراون و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش پاڵپشتی خۆی بۆ پرۆژەكە رادەگەیەنێت و بە كارێكی پیرۆزی لەقەڵەم دەدات.

گرفتی كۆمپانیاكانی پاككردنەوەی شاری سلێمانی چارەسەر بووە

ئەمڕۆ سێ شەممە 2021/3/9 پرۆسەی تەندەرینگی كۆمپانیاكانی كۆكردنەوەی خاشاك، بەپێی ڕێنمایی گرێبەستە گشتییەكان ژمارە (2)ی ساڵی 2016ی وەزارەتی پلاندانان ئامادە كراوە و لەلایەن هۆبەی یاسا و كارگێڕی و دارایی و مەرجەكان دیاری كراون و هەموو ئەو كۆمپانیایانەی كە بەشدار بوون، لەسەر ئەو مەرجانە ڕازی بوون و بۆ بەدەستهێنانی ئەو تەندەرانە كێبڕكێیان كردووە.

ماوەی لێخۆشبوون لەقەرزی ئاو درێژ كرایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری درێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوون لە هاوبەشانی ئاو بۆ 31/3/2021 درێژ دەكاتەوە.

نزیكەی 90 ملیۆن دینار پرۆژەی ئاوەڕۆ لە ئاغجەلەر جێبەجێ دەكرێت

تیمی سەرۆکایەتیی شارەوانیی ئاغجەلەر، پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری دروستكردنی ئاوەڕۆ و كۆنكرێتكردن لە گەڕەكی كوردستان لە سنووری شارەوانیی ئاغجەلەر بەبڕی 88000000 ملیۆن دینار جێبەجێ كرد.