هەواڵەکان
بڕیار درا بە خەرجكردنی 132 ملیۆن دینار بۆ تەواوكردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سۆران
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی 499 ملیۆن دینار بۆ دروستكردنی تۆڕی ئاوەڕۆ لە سلێمانی
ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی بڕی زیاتر لە 499 ملیۆن دینار بە مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی دروستكردنی تۆڕی ئاوەڕۆ بۆ شەقام و كۆڵانەكانی جیاكراوەی (212)ی كەرتی 8ی ئابڵاخ لە شاری سلێمانی.
هەولێر.. بڕی 380 ملیۆن دینار بۆ پەرەپێدانی سێكتەری ئاوی خواردنەوە خەرج كرا
بە مەبەستی پەرەپێدانی سێكتەری ئاو و نۆژەنكردنەوەی پڕۆژەكانی ئاوی خواردنەوە لە شاری هەولێر، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری خەرجكردنی زیاتر لە 380 ملیۆن دیناری دا بۆ جێبەجێكردنی 14 پڕۆژەی تایبەت بە ئاو لە شاری هەولێر
ساسان عەونی: دەبێت بە میكانیزمێكی نوێ و كاتێكی دیاریكراو مامەڵەی هاووڵاتییان ڕایی بكەن
پەیامی سەرۆكی حكوومەت بۆ فەرمانبەران بریتییە لە زیاتر خزمەتكردن و خێرا ڕاییكردنی مامەڵەی هاووڵاتییان و كەمكردنەوەی ڕۆتین لە سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان.
حكوومەت ڕەشنووسی پاراستنی سامانی ئاو ئامادە دەكات
شارەوانیی زاخۆ دەستیكرد بە جێبەجێكردنی پڕۆژەیەكی گەورەی خزمەتگوزاری
شارەوانیی زاخۆ دەستیكرد بە جێبەجێكردنی پڕۆژەیەكی گەورەی خزمەتگوزاری كە پێكهاتووە لە دروستكردنی قەنتەرە و شەقام و ئاوەڕۆ و كۆنكرێتكردنی ژمارهیهك كۆڵان، كە ئەو پڕۆژەیە سوودی زۆری بۆ دانیشتووانی چەند گەڕەكێكی زاخۆ دەبێت