Skip to the content

هەواڵەکان

شارەوانی هەولێر ڕێگەی سەرەكیی هەولێر-گوێڕى نۆژەن کردەوە

تیمی چاککردنەوەی شەقامەکانی بەڕێوەرایەتیی شارەوانیی شەش و كارگەی قیڕی سەر بە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر پرۆسەكەیان بەڕێوەبرد كە تێیدا شکست و چاڵەکانی ڕێگای سەرەکی هەولێر – خەبات و گوێڕ چاككرانەوە، ئەمەش كارئاسانی بۆ هاتوچۆی شوفێران دەكات

نزیكەی ٧٠ ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەی قیڕتاوكردنی شەقامەكانی گەڕەكی هەولێری نوێ خەرج دەكرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی نزیكەی ٧٠ ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەی قیڕتاوكردنی شەقامەكانی گەڕەكی هەولێری نوێ لە شاری هەولێر و هاوكات ژمارەیەك پڕۆژەی دیكەش لە قۆناغی جێبەجێكردندان.

مانگانە زیاتر لە ٦٠ هەزار تۆن خۆڵ و خاشاك لە سەنتەری شاری هەولێر هەڵدەگیرێتەوە

 تەنیا لە سەنتەری شاری هەولێر مانگانە زیاتر لە ٦٠ هەزار تۆن خۆڵ و خاشاك هەڵدەگیرێتەوە و لە زبڵخانەی كانی قڕژاڵەدا چارەسەر دەكرێت كە ڕۆژانە  نزیكەی ۱۳۰۰ کرێکار و ٦۰۰ ئامێری تایبەت پرۆسەكە بەڕێوە دەبەن.

هەڵمەتی خاوێنكردنەوە لە شارۆچكەكانی عەربەت و قەرەهەنجیر و ماوەت بەڕێوەچوو

پرۆسەی هەڵگرتنەوە و چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاك لەپێناو خاوێنی و پاراستنی ژینگەی شار و شارۆچكەكان لەلایەن تیمەكانی شارەوانی و بە سەرپەرشتیی شارەوانییەكان بەردەوام بەڕێوە دەچێت و لە سنووری دەوروبەری سلێمانیش پرۆسەیەكی گەورەی خاوێنكردنەوە ئەنجامدرا.

ڕۆژانە ٢٤٦،٩٢٣ مەتر سێجا ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتییان بەرهەم دەهێنرێت

لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕۆژانە 246,923 مەتر سێجا ئاوی خواردنەوە بۆ هاوبەشانی ئاو لە سلێمانی بەرهەم دەهێنرێت.

سیستەمێكی پێشكەوتووی ڕووناككەرەوە بۆ پردی دەلال داندرا

بۆ بایەخدانی زیاتر بە سێكتەری گەشتوگوزار لە سنوورەكە، سیستەمێكی پێشكەوتووی ڕووناككەرەوە بۆ پردی دەلال داندرا و ئەمەیش بووە جێی سەرنجی گەشتیاران

له‌ شاری هه‌ولێر 13 پڕۆژەی دروستكردنی شەقامی 30مەتری و ئاوڕۆی لوولەیی جێبەجێ دەكرێن

 13 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە بواری دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆ و كاری دیزاینكردنی كەرتی 8ی حەسارۆك و چەند پڕۆژەیەكی تر لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە قۆناغی جێبەجێكردندان.

پرۆژەیەكی قیڕتاوكردن و ئاوەڕۆ لە شارۆچکەی کۆیە جێبەجێ كرا

بۆ بایەخدانی زیاتر بە پرۆژە حزمەتگوزارییەكانی شارەكە لەلایەن تیمەكانی شارەوانیی كۆیە پرۆژەیەكی قیڕتاوكردن و ئاوەڕۆ و كێربستۆن لە گەڕەكی (175)كان جێبەجێ كرا و شارەوانیی كۆیەش جەخت دەكاتەوە لە داهاتوودا پرۆژەیان بۆ گەڕەكەكانی دیكەش دەبێت

دوا وادە بۆ سوودمەندبوون لە داشكاندنی كرێی بەستنی پێوەری ئاو دیاری كرا

دوا وادە بۆ سوودمەندبوون لە بڕیاری داشكاندنی كرێی بەستنی پێوەری ئاوی خواردنەوە دیاری كرا،  لە ئێستاوە تاوەكوو ڕێكەوتی ٢١/١٢/٢٠٢٢ پێویستە ئەو هاوبەشانەی پێوەریان نەبەستووە، مامەڵەی بەستنی پێوەر بكەن.

شارەوانیی دهۆك پرۆژەیەكی قیڕتاوكردنی جێبەجێ كرد

 لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتییانی شاری دهۆك، لەسەر داهاتی شارەوانی پرۆژەیەكی خزمەتگوزاریی قیڕتاوكردن لە شاری دهۆك جێبەجێ كرا، وێڕای ئەم پرۆژەیە چەندین كاری دیكەی خزمەتگوزاری لە قۆناغی جێبەجێكردندان.