Skip to the content

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە پرسی ژینگەیان تاوتوێ كرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی ٢٠٢١/٤/٤ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە ئەندازیار عەبدولڕەحمان سدیق، سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێمی كوردستان كرد و پلانی نوێ بۆ بابەتی ژینگە و زیادكردنی رێژەی سەوزاییان تاوتوێ كرد.

لە میانی كۆبوونەوەكەدا وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە، لەپێناو بایەخدانی زیاتر، تیشكیان خستە سەر پرسی ژینگە و كارگەكانی ریسایكلین و زیادكردنی رێژەی سەوزایی و شوێنە گەشتیارییەكان، هەروەها پەرەپێدانی پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە بە پێویست زاندرا و جەختیش لە كاركردنی بەیەكەوەیی و پلانی نوێ بۆ پاراستنی ژینگە و زیادكردنی رێژەی سەوزایی لە هەرێمی كوردستان كرایەوە.