Skip to the content

بەدواداچوون بۆ چارەسەری ڕێڕەوەكانی ئاوەڕۆ و خاوێنكردنەوەی پاشماوەی لافاوەكەی قوشتەپە كرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە مەبەستی بەداواچوونی گرفتی كۆبوونەوەی ئاوی قورس و چارەسەركردنی و بەسەركردنەوەی تیمەكانی شارەوانی كە دوو ڕۆژە بە شەو و ڕۆژ سەرقاڵی كاری خاوێنكردنەوەی پاشماوەكانی لافاون، ئێوارەی ڕۆژی شەممە 18/12/2021،  ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی شارۆچكەی قوشتەپەی كرد.
لەمیانەی ئەو سەردانەیدا شوێنی لافاوەكەی بەسەركردەوە و بەدواداچوونی بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی خاوێنكردنەوەی پاشماوەكان كرد و داوای لە تیمەكانی شارەوانی كرد پێویستە لەپێناو خزمەتكردنی زیانلێكەوتووانی سنوورەكە  بە باشی كار بكەن و هەرچی لە توانایاندایە درێغی نەكەن بۆ هاوكاریكردنی هاووڵاتییان.
شایەنی باسە، لە ڕۆژی لافاوەكە، سەرجەم تیمە مرۆیی و ئامێرەكانی شارەوانی لە هەموو ئەو شوێنانە ئامادەن كە لافاویان تێدا ڕوویداوە و شەو و ڕۆژ هاوكاریی هاووڵاتییان دەكەن و پڕۆسەكانی خاوێنكردنەوە بەڕێوە دەبەن، تاوەكو ئێستا كاری زۆر باش كراوە و تیمەكانیش ئاماژە بەوە دەكەن لە ماوەیەكی كەمی داهاتوودا پڕۆسەی خاوێنكردنەوە تەواو دەبێت.