Skip to the content

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەدواداچوون بۆ کاری فراوانکردنی کەند و ڕێڕەوە ئاوییەکانی قوشتەپە دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشەممە 22/12/2021 ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی تیمەکانی شارەوانی لە شارۆچکەی قوشتەپە کرد کە ئێستا سەرقاڵی فراوانکردنی کەندی سرووشتی و ڕێڕەوە ئاوییەکانن لە سنوورەکەدا.
شایەنی بیرهێنانەوەیە، لە ڕۆژی لافاوەکەوە تاوەکو ئێستا ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار شەش جار سەردانی قوشتەپەی کردووە و لە نزیکەوە بەدواداچوونی بۆ کاری تیمەکانی شارەوانی کردووە کە بە شەو و ڕۆژ کاری خاوێنکردنەوەی ماڵ و گەڕەک و ڕێڕەوە ئاوییەکان دەکەن.
ئێستا سەرجەم ڕێڕەوە ئاوییەکانی قوشتەپە خاوێن کراونەتەوە و بۆ ڕێگریکردن لە مەترسیی لافاویش ڕێڕەوە ئاوییەکان فراوان کراون، وێڕای ئەمە تیمێکی وەزارەت بە بەردەوامی چاودێریی کاری شارەوانییەکان دەکەن.