Skip to the content

5 ملیار و 800 ملیۆن دینار بۆ گواستنەوە و کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی سلێمانی خەرج دەکرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی زیاتر کۆکردنەوە و گواستنەوەی خۆڵ و خاشاکی شاری سلێمانی، بڕی (5,836,440,000) پێنج ملیار و هەشت سەد و سیوشەش ملیۆن و چوارسەد و چل هەزار دینار بۆ ماوەی یەک ساڵ لە ڕێکەوتی 1-1-2021 تاوەکو 31-1-2021 بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی خەرج کرا.

ئامانج لە خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە، بۆ کۆکردنەوە و گواستنەوەی خۆڵ و خاشاکی شارەکەیە لە زۆنی 1ی سنووری ڕۆژهەڵاتی سلێمانی و زۆنی 4ی سنووری باشووری شاری سلێمانی کە ئەم بڕە پارەیە کاریگەری ئەرێیی لەسەر ئەو سێکتەرە دەبێت.
ئەو بڕە پارەیەش لەسەر بودجەی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی خەرج دەکرێت.

کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بایەخێکی زۆر بە بابەتی خاوێنکردنەوە و چارەسەرکردنی خۆڵ و خاشاک دەدات لەپێناو پاراستنی ژینگە و پاکڕاگرتنی شار و شارۆچەکانی کوردستان.