Skip to the content

بە نزیكەی 380 ملیۆن دینار ژمارەیەك پڕۆژە لە شاری دهۆك جێبەجێ دەكرێن

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە چوارچێوەی پلانەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتییان و پەرەپێدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا لەسەر پەسەندكردنی لیستێكی پڕۆژەی خزمەتگوزاریی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك بە گوژمەی نزیكەی 380 ملیۆن دینار.
ژمارەی پڕۆژەكان هەشت پڕۆژەن و بە گوژمەی (379،600،000) ملیۆن دینار لەسەر داهاتی 15%ی شارەوانییەكان و 100%ی فرۆشتنی زەوی بۆ ساڵی 2021 لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك جێبەجێ دەكرێن، كە جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژانە كاریگەری راستەوخۆیان لەسەر پەرەپێدانی پڕۆژەكان و بووژانەوەی سێكتەرە خزمەتگوزارییەكانی شاری دهۆك دەبێت.

لیستی پرۆژەكان بریتین له‌ :
1-دروستكردن و كۆنكرێتكردنی چەند شەقامێك لە گەڕەكی شندوخا .
2-دروستكردن و قیڕتاوكردنی دوو شەقام لە كەرتی45 ماسیك، قۆناغی دووەم.
3-دروستكردنی باخچەیەك لە كەرتی 76 شندوخا لە ڕۆژهەڵات.
4-نۆژەنكردنەوەی شەقام، شاخكێ.
5-دروستكردن و كۆنكرێتكردنی چەند شەقامێك لە گەڕەكی بەروشكێ .
6-دروستكردن و قیڕتاوكردنی دوو شەقام لە كەرتی 45 ماسیك قۆناغی یەكەم.
7-دروستكردنی باخچە لە كەرتی 45 ماسیك نزیك قوتابخانەی سەردەم.
8-نۆژەنكردنەوەی شەقام لە شاری دهۆك.