Skip to the content

ئاكرێ.. بە 185 ملیۆن دینار تۆڕی ئاوی گوندی سماقوك دادەنرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی بڕی زیاتر لە 185 ملیۆن دینار بە شێوەی راستەوخۆ لەسەر بودجەی ئاسایی بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دانانی تۆڕی ئاو و لێدانی بیر لە گوندی سماقوك لە ئاكرێ، كە ئەم بڕە پارەیە كاریگەری لەسەر پەرەپێدانی سێكتەری ئاو لەو سنوورە دەبێت بەوەی خەڵكێكی زۆر لێی سوودمەند دەبن.

دوای وەرگرتنی رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە رێكەوتی 30ی حوەزیرانی2021 بڕیاری دا بە خەرجكردنی بڕی (185،173،600) تەنیا سەد و هەشتا و پێنج ملیۆن و سەد و حەفتا و سێ هەزار و شەشسەد دینار بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ئاكرێ بە شێوازی راستەوخۆ لەسەر بودجەی ئاسایی بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی دانانی تۆڕی ئاو و لێدانی بیر بۆ گوندی سماقوك لە سەنتەری قەزای ئاكرێ.