Skip to the content

شەقام و كۆڵانەكانی بەكرەجۆ قیڕتاو دەكرێن

هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD) ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 9/6/2021 پرۆژەكە لەلایەن شارەوانیی بەكرەجۆ و بەشی ئامێرەكانی شارەوانیی سلێمانی دەست بە جێبەجێ كرا بۆ چارەسەرکردنى چاڵى شەقام و کۆڵانەکانى بەکرەجۆ و پڕكردنه‌وه‌یان به‌ قیڕ، ئەمەیش لە كاتێكدایە پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكان لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان لەلایەن تیمەكانی شارەوانی بەڕێوە دەچێت.