Skip to the content

هەولێر.. نزیكەی 128 ملیۆن دینار بۆ 18 پرۆژەی سێكتەری ئاو خەرج دەكرێت


هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دوای ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر داهاتی ڕێژەی %17ی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر، بەڕێوەبەرایەتییەكە بڕی 127 ملیۆن و 894 هەزار و 600 دینار بۆ 18 پرۆژەی سێكتەری ئاو لە شاری هەولێر خەرج دەكات.
ئەو بڕە پارەیە كاریگەری راستەوخۆی لەسەر پەرەپێدانی سێكتەری ئاو لە شاری هەولێر بۆ پرۆسەی دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ ماڵان و شوێنە گشتییەكان دەبێت.