Skip to the content

وەزیری شارەوانی و كونسوڵی ئێران لە هەولێر ، هەماهەنگیی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی دووپات دەكەنەوە

هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار،  ڕۆژی سێشەممە (8ی حوزەیرانی 2021) لە دیوانی وەزارەت، پێشوازیی لە نەسرووڵا ڕەشنودی، كونسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر كرد.
لەمیانەی دیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هەماهەنگی و هاوكاری نێوان هەردوولا بۆ زیاتر فراوانكردنی پەیوەندییەكان بە تایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە پرۆژە خزمەتگوزارییەكانەوە هەیە، كرا.  لای خۆیانەوە وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و كونسوڵی ئێران، خۆشحاڵی خۆیان بە هەماهەنگی و پەیوەندییەكان دەربڕی و هیوای بەرەوپێشبردنی پەیوەندی و هەماهەنگییەكانی نێوانیان خواست.